زیادکردنی ئارەزووی خۆراک

Increasing Appetite

5 ways to outwit your appetite - Harvard Health

خواردنی ، ژەمۆکە بە زۆری

 

|| بۆ ئەوانەی ئارەزوویان لەدەست داوە

 

{{ خواردنی ژەمۆکە بە شێوەیەکی زۆری لە ڕۆژانە باشترە لە ژەمە سەرەکییەکان

 

{! واتا خواردنی ژەمی سووک شەش جار لە رۆژێکدا باشترە لە خواردنی ژەمی قەبارە زۆر }

 

{{ ھەروەھا خواردنی خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە ماددە پێویستیەکانی لاشە ، باشترە }}

 

{{ لە خۆراکە ئاساییەکان ،، خۆراکە ئامادەکراوەکان ،، خۆراکە خێراکان }}

 

نمونە: تۆ برنج ئەخۆی ، سەوزەواتی بۆ زیاد بکە بۆ ئەوەی سوود لە برنجەکە وەرگری

بەتەنھا خواردنی برنج ، سوود بە گەشەی لەشت ناگەیەنێت ،،،

 

ئەوانەی ئارەزووی خواردنیان لەدەست داوە ،،، ژەمۆکەکانیان بەمانە پڕ ئەکەنەوە ،،،

چپس ، ئایس کرێم ، شیرینی ، خواردنە خێراکان کە بۆ زیادبوونی کێشی لەش بەسوودن

 

ئەگەرچی ئەو خۆراکانە ، زیاتر ئارەزووی خۆراکی کەسەکە ڕادەکێشن بۆ خۆیان ، بەەڵام ئەمە بیرۆکەیەکی خراپە چونکە ، بڕێکی کەم لە ماددە پێویستیەکانی لەشیان تیایە

 

لە جیاتی ئەوە ئەتوانی سوود لەم خۆراکانە وەربگریت کە کالۆریان تیایە ، وە بڕێکی زۆر لە ماددانەیان تیایە کە بۆ لەشت بە سوودن ، ، ، وەکوو پڕۆتین وە چەوریە بە سوودەکانی پێویستی لەش

تێبینی : ئەتوانی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە خۆراکی تۆ ئارەزووت بۆیان ناچێت بە شێوەیەک ئامادە سازیان بۆ بکەیت و ڕازاندنەوەیان بۆ بکەی کە ئارەزووت ڕابکێشن

 

خواردنە خێراکان و چاکسازی

ئەتوانی چاکسازی بۆ خواردنە خێراکانیش بکەیت ، گەر حەزت لێیەتی بۆ نمونە پیتزا ،، ئتوانی لە مالەوە

خۆت دروستی بکەیت و ئەم شتانەی تێ بکەیت کە دەوڵمەندن بە ماددە خۆراکیەکان و بیخۆیت

کورتەیەک:ژەمەکانت پاک بکەرەوە لە خۆراکە کەم کالۆریەکان، لەجیاتی ئەوە: ئامانج بخە سەر ئەم خۆراکانەی کە سووکن و دەوڵەمەندن بە ماددە خۆراکیەکان وەک ئەو خۆراکانەی پڕۆتینیان تیایە ، چەوریە سوود بەخشەکان ، سەوزەواتەکان ,

 

چاکسازی لە ژەمەکانی ڕۆژانە

 

ڕێگەیەکی تر بۆ بەدەست ھێنانی وزە ئەوەیە ، ، ، خۆراکێک بخۆی کە ڕێژەیەکی باشی کالۆری لەخۆ ئەگرێت ،،، بە مانایەکی تر کالۆری زیاتر بۆ ژەمەکانت زیاد بکە

بۆ نمونە  لە کاتی  ئامادەکانی خۆراکی بەیانی ھێلکە لەگەل شتێک ئامادە بکە

نمونە:::

ھێلکە + کەرە

ھێلکە + ڕۆنی زەیتوون

 

کورتە: خۆراکە دەوڵەمەند بە کالۆری زیاد بکە بۆ ژەمەکان

 

خۆراکەکانت بە ڕێگەی کۆمەڵایەتی بوون

ئەکری کۆبونەوە لەگەل ھاوڕێکانت یان نزیکەکانت ، بتوانێ باشتر ئارەزووی خواردنت بکاتەوە

بۆ ئەوەی خۆراکەکەت بە تام و چێژ تر بکەیت ئەتوانی خۆشەویستەکانت بانگھێشت بکەی بۆ

ژەمەکانت تا زیاتر بکرێیتەوە

 

یان ئەتوانی لە ئەوکاتەی خۆراک ئەخۆیت سەیری تیڤی یان ئەو شتە بکەیت کە پیت خۆشە ، فلم ، دراما ، ئەنیمی، ئەو شتەی سەرەنجت ڕادەکێشێت و چێژی خۆراکەکەت زیاتر ئەکات [1]،

 

کوتە: خواردنی ژەمەکانت لەگەل ئازیزان و ھاوڕێکانت ، یان خواردنی ژەمەکانت و سەیرکردنی تیڤی یان کۆمپیوتەر فلم ، دراما ، ئەنیمی ئەو شتانەی سەرەنجت رادەکێشن ئەکرێ ئارەزووت بۆ خواردن بەرز بکەنەوە

 

 

 

 

 

بڕوا ھێنان بە مێشک {{چاکسازی}}

ئەگەر ئەو خۆراکەی لە قاپەکە لەپێش چاوت زۆرە و ناتوانی ئەو خۆراکەی بۆت دانراوە بتوانی کۆنترۆلی

 بکەیت ئەوا ئەتوانی لە قاپێکی قەبارە گەورە تر ھەمان سایزی خۆراک تێ بکەیتەوە و وا لە مێشکت بگەیەنیت کە تۆ خۆراکێکی کەم دەخۆیت ،،، ([2]) ([3])

 

سایزی قاپەکەت بگۆرە بۆ قاپێکی گەورە تر، لێکۆلینەوەکان ئەوە دەردەخەن گەورەکردنی قاپ ئەتوانێ ،وات لێ بکات بڕێکی زیاتر بخۆیت، ئەگەر تەنانەت خواردنەکەت زۆریش حەز پێ نەبێت

 

کورتە: خواردنی ژەمەکانت لە قاپێکی قەبارە گەورەتر ئەتوانێت یارمەتیت بدات لە زیاتر خواردن

 

کاتسازی لە ژەمەکانت

برسیەتی کار وا لە مرۆڤ ئەکات کە بتوانێت خۆراک بخوات و بەبیری بێتەوە کە پێویستە

خۆراک بخوات ، ئەگەر تۆ برسیت نابێت ، ئەوە لەوانەیە نەتوانیت بزانیت کەی پێویستە نان بخۆیت و کەی پێویستت بەوەیە وزە خەزەنە بکەیتەوە

 

بۆ ئەمم مەبەستەش پێویستە کاتسازی بکەیت واتا کاتەکانی خۆراکەکانت رێک بخەیت و کاتێک دابنێی بۆ خۆراک خواردن  کە لەم کاتانە خۆراک بخۆیت ، بۆ ئەوەی  بە لدنیایەوە وزەی پێویست خەزن بکەیت

 

لەسەر ئەمەش  کاتسازی ، ھەبوونی کاتێک بۆ خواردنی خۆراک گرنگە بۆ باشترکدنی ئارەزوو بۆ خواردن ، بۆ کۆرکدرنەوەی کالۆری و ماددەی پێویست بۆ لاشەت ڕۆژانە.

 

کورتە: کاتسازی و ھەبوونی چەن کاتێکی دیاری کراو لە رۆژانە کە بیرت بخاتەوە تۆ لەم کاتانە پێویستە خۆراک بخۆیت یارمەتی بەرزکردنەوەی ئارەزووی خواردن ئەدات و کالۆری و ماددەی پێویستت پێ ئەبەخشێت و دوورت ئەخات لە بێ تاقەتی

 

 

 

 

 

 

 

ژەمی بەیانی لامەبە لە ژەمەکانت

ژەمی بەیانی ، ژەمێکی گرنگە گەر تۆ بتەوێ ئارەزووت بۆ خۆراک زیاد بکات و کێش بەدەست بھێنی

 

لێکۆلینەوەیەک دەری خستووە کە پەڕاندنی ژەمی بەیانی ،، سەر دەگرێ بۆ ئەوەی کەسەکە کەمتر بخوات لە تەواوی ڕۆژەکە ، کە ئەمەش پێچەوانەی ویستی تۆیە.[4]

 

ژەمی بەیانی یارمەتی سوتاندنی کالۆری زیاتر ئەدات ، کە ئەمەش بۆ ژەمەکانی تر بەسوودە و یارمەتی ئارەزووی خواردن ئەدات و زیادی ئەکات [5]

 

 

کورتە: خواردنی ژەمی بەیانی ئارەزووی خواردن زیاد ئەکات و وا لە مرۆڤەکە ئەکات بتوانێت ئارەزووی خواردنی بەرز بێتەوە لە تەواوی ڕۆژەکە

 

{{Healthline}} خاوەنی بابەت:

 

 



[1] https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/16757007

[2] https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/22063905/

[3] https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/16053812

[4] https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/26653842

[5] https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/24898233